All Rights Reserved © 2024 Archive Khanah
هاوبەشکردنی ئەرشیف
چەمکی ئەرشیفی گوێگرتن ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و پراکتیکەکانی گوێگرتنە لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی تری ئەرشیف. لێرەدا دەمانەوێت ئەم هونەرمەندانەی خوارەوە پێشکەش بکەین مارک گێرگیس، یامەن مەکداد (ئەرشیفی کاسێتی سوریا)، کریستینا هەزبون (کریستینا هەزبون، دامەزرێنەری The Sonic Agent لە فەلەستینەوە) و هەردی کوردە (ئەرشیف خانە دامەزرێنەری لە کوردستانەوە)، بە سەرپەرشتی ڕیم ئیرشێد (لە دوای ١٩٣٢، کۆلێژی کینگ لە لەندەن). ئێمە بەردەوام دەبین بە دوو نمایش، دروستکردنی گروپی ئیمپرۆڤایس لە گروپی هاوبەشی بەرفراوانمانەوە: خەبات عەباس، حەسەن هوجەیری، ئادەم دێنتۆن، ئێرنست مارێچال، و جۆرج مۆرایتیس. نمایشکاران ئەرشیفی دەنگی کەسی و مێژوویی خۆیان دەهێنن و دەیخەنە ناوەوە کە تۆمارە مەیدانییە مۆدێرنەکانی شەقامەکانی سلێمانی لە کوردستان، برۆکسل، سوریا، بێلفاست، فەلەستین، لەندەن، یۆنان، و شارجە، هەروەها کەرەستەی مێژوویی ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٧٠ دەگرێتەوە لە کوردستان و عێراق تۆمار کراوە.